ئەستێرەكانی تۆپی پێ لە ساڵی 2025دا

1 رۆژ پێش ئێستا وەرزش
نەوا-
دیارترین ئەستێرەكانی تۆپی پێ لە ساڵی 2025 بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەدەستهێنانی دەستكەوت و ژمارەی پێوانەیی زیاترن لە ژیانی وەرزشی خۆیاندا، لەكاتێكدا بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆیان وەك ئایكۆن لە جیهانی تۆپی پێدا
لەم چوارچێوەیەدا چەنَدین ناوی ناودار دەردەكەون، لەوانە ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، جگە لە هەردوو  ئەفسانە لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، كە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەدەستهێنانی ژمارەی پێوانەیی نوێن بۆ ئەوەی بخرێتە سەر ژمارە پێوانەییە سەرنجڕاكێشەكانیان
ڕۆناڵدۆ هەوڵدەدات ببێتە یەكەم یاریزان لە مێژوودا لە ژیانی وەرزشیدا وبگاتە 950 گۆڵی فەرمی، بەو پێیەی تا ئێستا 916 گۆڵی تۆماركردووە، مێسیش بە 850 گۆڵ بەدوایدا دێت
لەلایەكی دیكەوە، ئێرلینگ هالاند بەردەوامە لە شكاندنی ژمارەی پێوانەیی، بەو پێیەی هەوڵدەدات لە كەمترین یارییدا 100 گۆڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی تۆماربكات، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ڕیكۆردێكی سەرنجڕاكێشی تۆماركردنی 79 گۆڵ لە 86 یارییدا، هەروەها ئامانجی شكاندنی ژمارەی پێوانەیی چامپیۆنزلیگ بە تۆماركردنی 50 گۆڵ لە 62 یاریدا
لیڤاندۆڤسكی ئاواتەخوازە بەردەوام بێت لە سەركەوتنەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنە، لە بەرامبەردا لامین جەمال و كێندری بایز ئامانجیان ئەوەیە ببنە یەكەم یاریزان لە مێژوودا كە پێش تەمەنی 19 ساڵی بگەنە 25 یاری نێودەوڵەتی
لە یانەكاندا، تیپی( سێڵتیكی) سكۆتلەندی هەوڵدەدات ژمارەی نازناوی خولی سكۆتلەندی لەگەڵ( ڕێنجەرز) یەكسان بكاتەوە، لە بەرامبەردا (لودۆگۆرێتس ڕازگراد) ئەگەر لە وەرزی 2024- 2025دا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، دەتوانێت ببێتە چوارەم یانە كە 14 نازناوی لەسەریەك لە خولی بولگاریا بەدەستبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group