نەوا-
مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، لە 2025 دا كۆشش بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی و گێرانەوەی هاوسەنگی هێز دەكەن.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵی نوێی زانییەوە رایگەیاند، ساڵی نوێ بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ساڵی بەدیهاتنی ژیان و گوزەرانی باشترو تێپەڕاندنی دژواری و قەیرانەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا بێت بەتایبەتی ئیستحقاقی موچە بەگوێرەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دور لە تێكەڵكردنی بە دۆسێ سیاسییەكان.
راشیگەیاندوە، یەكێتی پابەندێتی خۆی بە سیاسەتی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی و گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز بۆ ئەزمونەكەیان، هەر وەك بەڵێنی بە خەڵكەكەیان دابو دوپاتدەكاتەوەو لە هەموو وێستگەكانی ساڵی 2025 یشدا كۆششی رەوای بۆ دەكات بەرەو حوكمڕانی و حكومەتێكی نوێی خزمەتگوزارو بەرپرس و پرۆسەیەكی سیاسیی كاراو دیموكرات و دەربەست.