نەوا-
توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر ڕەنگە كاریگەری جددی لەسەر تەندروستی هەبێت، تەنانەت بۆ ئەو كەسانەش كە بە بەردەوامی وەرزش دەكەن.
توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە دانیشتن بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ كاتژمێر و نیو لە ڕۆژێكدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان زیاد دەكات، تەنانەت ئەگەر وەرزشیش بكەیت.
توێژینەوەكە بە سەرپەرشتی تیمێكی پەیمانگای برۆد لە پەیمانگای تەكنەلۆجیای ماساشوستس و زانكۆی هارڤارد ئەنجامدراوە، دووپاتیكردووەتەوە ئەو كەسانەی ماوەیەكی زۆر بە دانیشتن یان پاڵكەوتن بەسەر دەبەن، ڕووبەڕووی مەترسی زیاتری سستبوونی دڵ ومردن دەبنەوە بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكانەوە.
دەرەنجامەكان دەریانخستووە ئەو كەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە 10 كاتژمێر دادەنیشن، ئەگەری تووشبوونیان بە سستبوونی دڵ بە ڕێژەی 40% زیاترە، هەروەها ئەگەری مردنیان بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە بە ڕێژەی 54% زیاترە، بە بەراورد بەو كەسانەی كە بۆ ماوەی كەمتر لەو ماوەیە دانیشتوون.
توێژینەوەكە لەسەر ٨٩ هەزار و ٥٣٠ كەس ئەنجامدراوە كە تێكڕای تەمەنیان ٦٢ ساڵە،و لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە كەمكردنەوەی كاتی دانیشتن دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەشێوەیەكی بەرچاو، تەنانەت بۆ ئەو كەسانەی كە بە بەردەوامی وەرزش دەكەن.
. كەواتە گرنگە ڕۆژانە كاتی دانیشتن وەك ئامانجێك بۆ باشتركردنی تەندروستی دڵ دابنرێت