فازڵ میرانی: ئەگەر قاسم سلێمانی بمایە هەلومەرجی ئێستا بەو شێوەیە نەدەبو

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
پێنجەمین ساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانی و هاوڕێكانی لەشاری هەولێر بەڕێوەچو تیایدا فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وتارێكدا وتی: ئەگەر سلێمانی بمایە هەلومەرجی ئێستا بەو شێوەیە نەدەبو.
فازڵ میرانی لە بەشێكی وتەكەیدا وتی: قاسم سلێمانی سیاسەتمەداربو مامەڵەی لەگەڵ گرفتەكاندا وەك زێرینگەر لێی دەڕوانی و هەمو لایەنەكانی وەك یەك دەبینی باڵانسی لەنێوانیاندا راگرتبو، پێشتر لە بۆنەیەكدا وتم ئەگەر قاسم سلێمانی بمایە هەلومەرج و حاڵەتەكان بەم شێوەیەی ئێستا نەدەبو كە هەیە، هەم لە ئێران و كوردستان و عیراقیش.
وتیشی: پێویستە خەڵكی عیراق و هەرێمی كوردستان رۆڵی سلێمانی لەیاد نەكات، چونكە هاوكارمان بوە لە هەمو رویەكەوە.
پێنج ساڵ لەمەوبەر لەدوای گەیشتنی بە عیراق و دوای دەرچونی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئەوكات، بەهۆی بۆردومانێكەوە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانیان كرایە ئامانج و كوژران. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group