دەستەی داكۆكی لەمامۆستایانی ناڕازیی هانا بۆ فراكسیۆنە عەرەبیەكانی پەرلەمان دەبەن

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی داوایان لەفراكسیۆنی لایەنە عەرەبیەكانی پەرلەمانی عیراق كرد فشار بكەن بۆ جێبەجێكردنی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی راگەیەنراوێكی خوێندەوەو لەبەشێكیدا وتی، هیچ كەسێك بۆی نیە بەناوی دەستەكەیانەوە لێدوان بدات و ئەوان نوێنەریان نییە، بەڵكو لە رێگەی پرێس كۆنفرانس و راگەیەنراوەوە بۆچونەكانیان ئاشكرا دەكەن.
لە پرێس كۆنفراسەكەدا ئەندامی دەستەكە رایگەیاند: پێشتر ئاشكرایان كردوە كە دەسەڵاتداران و بانكەكانی هەرێم جێی متمانەیان نییە بۆیە تاكە چارەسەر دەرهێنانی دەستی كاربەدەستانی هەرێمی كوردستانە لە موچەكانیان و تەوتینكردنێتی لە بانكەكانی رەشیدو رافیدەین.
وتیشی: داوا لەحكومەتی عیراق دەكەن هەڵەكانی ساڵی رابردو دوبارە نەكاتەوەو لەبەر بڕوای تەواوی دەستەكەشیان كە "پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا نەیانتوانیوە بەرگری لە موچەكانیان بكەن" داوا لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە عەرەبیەكان دەكەن فشار بكەن بۆ جێبەجێكردنی تەوتینی موچە پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group