لە دوای ڕووخانی ئەسەدەوە 948پەنابەری سووری لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایكردوە، 948 پەنابەری سووری لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.
ئاژانسی كاروباری پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردووەتەوە، لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەدەوە لە 8ـی كانوونی یەكەمی مانگی ڕابردوو، 948 پەنابەری سووری نیشتەجێی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی دەروازی فیشخاپوورەوە گەڕاونەتەوە سووریا، كە لەو ژمارەیە 105 یان وەك پەنابەر لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان تۆماركرابوون.
باسی لەوەش كردووە، لەسێ هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی 35 هەزار پەنابەر سووری ، لە وڵاتانی دیكەوە بەشێوەی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە سووریا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group