روانگەی سوریا: لە دوو رۆژدا لەمنبج زیاتر لە 100 كەس كوژراون

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوە، شەڕو پێكادان نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)و هێزەكانی سوپای نیشتمانی سوریا كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن لە گوندەكانی دەوروبەری منبج لەباكوری سوریا بەردەوامەو لەماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 100 كەس كوژراون.
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەكە رایگەیاندوە، پێكادانەكان لە گوندەكانی باشورو باشوری رۆژهەڵاتی منبەج چڕبونەتەوە، بەوهۆیەوە زیاتر لە 100 كەس لە هەردولا كوژراون.
لایخۆشیەوە هێزەكانی هەسەدە رایانگەیاندوە، توانیویانە هەمو هێرشەكان كە بەپاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكان و فرۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژهەڵات و باشورو باكوری شاری منبج و بەنداوی تیشرین ئەنجام دراون بەرپەرچ بدەنەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group