سەرۆك فراكسیۆنی یەكگرتو: كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە لە مەترسیدان

3 رۆژ پێش ئێستا

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمان رایگەیاند، بەهۆی دابەشنەكردنی موچەوە كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە لە مەترسیدان.
مستەفا عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا تیشیكی خستە سەر دابەشنەكردنی موچەو گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەتداو لەبەشێكیدا رایگەیاند، لەكاتێكدا هاوڵاتیان لە رەوشێكی خراپی ئابوریدان وەزارەتی تەندروستی گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەك بۆ تاقیگەی پزیشكی كردوە كە باری شانی نەخۆش و كەمدەرامەتان سەخت دەكات.
وتیشی، بەپێی دەستور دەبێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لەكەرتی حكومیدابن نەك ئامرازێكبن بۆ دەوڵەمەندكردنی كۆمپانیاكان، سەرجەم ئەو گرێبەستانەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكان دەیكات بۆ قازانجی خۆیەتی و هیچ كامیان خزمەت بە هاوڵاتیان ناكەن.
لەبەشێكی تردا مستەفا عەبدوڵڵا وتیشی: موچەو كارەباو خزمەتگوزارییەكان وەك پێویست نین تائێستا موچەی مانگی 11 و 12 نەدراوە وا دەچنە ساڵی نوێی 2025، لەكاتێكدا موچەی مانگی 10 بە چ جۆرێك دابەشكراوە كە ماوەیەكی زۆر پارەكەی نێردرابو دابەش نەدەكرا.
راشیگەیاند، ئێستاش موچەی مانگی 11 بەشێكی زۆری هاتوەو پارەی زۆر لە بەردەستدایە بۆچی تەواوكاری بۆناكرێت و سەرشانی هاووڵاتیان و فەرمانبەران سوك ناكرێت، ئێستا فەرمانبەران لە چ قۆناغێكدان كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە لە چ قۆناغێكی پڕ مەترسیدان لەكاتێكدا داهاتیش زۆرە وەك داهاتەكانی نەوت و سنورەكان و ناوخۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group