نەوا-
بۆیەكەمجار لەدوای دەستبەكاربوونی حكومەتی نوێی كاتی سوریا، ژنێك پۆستی پارێزگاری بانكی ناوەندی سوریای پێسپێردرا.
میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، حكومەتی كاتی سووریا (مەیسا سابرین)ی بۆ پۆستی پارێزگاری بانكی ناوەندی سووریا ڕاسپاردو بەوەش دەبێتە یەكەمین ژن كە لە حكومەتی كاتی سووریا پۆستی باڵای پێدرابێت.
بە وەرگرتنی ئەو پۆستە، (مەیسا سابرین) دەبێتە یەكەمین ژن لە مێژووی حەفتا ساڵەی دامەزراوە داراییەكانی سوریادا كە ئەو پۆستە باڵایەی وەرگرتبێت.
مەیسا سابرین، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایە لە بواری ژمێریاریداو 15 ساڵ زیاتر ئەزموونی پیشەیی لە بواری دارایی و بانكدا هەیە و ساڵی 2018 پۆستی جێگری یەكەمی پارێزگاری بانكی ناوەندی سوریای وەرگرتووە و بە پارێزگای بانكی ناوەندی سوریا دیاریكرا.