نەوا-
لە بەردەم هۆتێلەكەی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە ویلایەتی لاس فێگاس ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە و كەسێك گیانیلەدەستدا و حەوتی دیكەش برینداربوون.
پۆلیسی لاس فێگاس بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری سایبەر تراكە كە لەلایەن كۆمپانیای تێسلا-وە دروستكراوە، لەبەردەم هۆتێلی دۆناڵد ترەمپ تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە.
ئاشكراشیكرد، لە رووداوەكەدا كەسێك گیانیلەدەستداوە كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە، حەوت كەسیش برینداربوون كە لە شوێنی رووداوەكەدا بوون.