نەوا-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پشكنینی سیل لە 28 هەزار دینارەوە بۆ 145 هەزار بەرزكراوەتەوە.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، وەزیری تەندروستی بەوەوە ناوەستێ بە گەندەڵی و قۆرخكاری بۆ ماوەی10 ساڵ دابینكردنی پێداویستی داوەتە كۆمپانیایەك، ساڵانە سەرو 100 ملیار زیاد كۆدەكاتەوە، سەرقاڵی چەواشەكاری و تۆمەتباركردنی ئێمەیە، بەدڵنیایی دەدرێیتە دادگا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، تەنها لە فەحسی میزدا ساڵانە نزیكەی 340 هەزار فەحس دەكرێت، نرخەكەی زیاتر لە 100 هێندە زیادیكردوە.
باسی لەوەشكردوە، پشكنینی نەخۆشی سیل تیوب و كۆنتڕۆڵ و هەمو شتێكی لەگەلە تەنها (سرنج) نەبێ بۆ وەرگرتنی خوین كە نرخی سرنج (45 دینار) رەتناكات، ئەم پشكنینە نرخی بۆ تاقیگەی تایبەت بە 27 دینارە، پارساڵ بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بە 28500 دینار بوە.
وتیشی، بەڵام ئیستا وەزارەتی تەندروستی بو قۆرخكاری گرێبەستی كردوە لەگەڵ كۆمپانیای بیدكۆ بە نرخی 145 هەزار دینار، لە یەك پشكنین 116 هەزار و 500 دینار بۆ زیادكراوە، بە ناوی پرۆژەی نیشتیمانیەوە.