توێژینەوە.. وەرزشكردن جێگرەوەی قاوەیە بۆ چالاكبونی بیرەوەری

پێش 3 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەكی نوێی بەریتانی جێگرەوەیەكی كاریگەرتری لە قاوە دەستنیشانكردوە بۆ هاندانی مێشك و باشتركردنی بەهێزبونی یادەوەرییەكانی مرۆڤ.
بەپێی توێژینەوەیەكی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە، جێگرەوەیەكی كاریگەرتر بۆ قاوە هەیە بۆ هاندانی مێشك و باشتركردنی یادەوەری، لەو توێژینەوەیەدا 76 كەسی پێگەیشتو لە نێوان تەمەنی 50 بۆ 83 ساڵدا بەشدارییان لە كردوەو ئامێری پێوانەكردنی چالاكیی جەستەیی و خەوتنیان بۆ دابینكراوە، رۆژانەش تاقیكردنەوەی زانیارییان پێدەدرا بۆ پێوانەكردنی سەرنج، بیرەوەری، كاتی كاردانەوە و توانای چارەسەركردنی كێشەكان.
ئەوەش خراوەتەڕو، ئەنجامەكان دەریانخستوە كە ئەو كەسانەی كە 30 خولەك چالاكیی جەستەیی مامناوەند بۆ بەهێزیان كردوە، وەك رۆیشتنێكی خێرا یان پاسكیلسواری، بیرەوەری مێشكیان بەرچاو لە كەسەكانی دیكە باشتر بوە، بۆیە توێژەران رونیانكردەوە كە وەرزش هاندەری جەستەیە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی زیاتر لەڕێگەی دەردانی مادەی ئەندۆرفین و نۆرادرینالین كە هۆشیاری زیاد دەكات و چالاكی دەرونی بە درێژایی رۆژ بەرز دەكاتەوە.
توێژەران باس لەوەشدەكەن، كافاین پێكهاتەیەكی مێشك هان دەدات بۆ بەهێزكردنی یادەوەرییەكانی مرۆڤ، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنەوەیدا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن.








شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group