عیراق داواكراوێكی رادەستی كوێت كردەوە

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
هاوڵاتییەكی كوێتی لەلایەن دەزگای دادوەری كوێتەوە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەوە داواكراوەو پاشان فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بۆ دەرچوە بۆ رادەستكردنەوەی.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەشێك لەسۆشیاڵ میدیا هەواڵ و وێنەیان سەبارەت بە رادەستكردنی تۆمەتبارێكی داواكراو لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتیی عەرەبی (ئینتەرپول) بڵاوكردۆتەوە سەبارەت بە رادەستكردنەوەی بەلایەنی كوێت، بەو پێیەی عیراقیش ئەندامی رێكخراوی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵەو وەزارەتی ناوخۆ بە وردبینییەكی زۆرەوە كاردەكات و پابەندیش بوە بە جێبەجێكردنی رێككەوتن و پەیماننامەكان، هەروەها هاوكاری تەواوی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لە رێكخراوەكەدا كردوە لە بوارە ئەمنییە جیاوازەكاندا.
ئەوەش باسكراوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی كوێتی لە عیراق بوە كە لەلایەن دەزگای دادوەری كوێتەوە داواكراوە بەپێی ژمارەیەك دۆسیەی تاوان لەسەر خاكی عیراقدا، حكومەتی عیراقیش فەرمانی دەستگیركردنەكەی لەلایەنی كوێتی وەرگرتوەو دوای جێبەجێكردنی رێكارە یاساییەكان تۆمەتبارەكە رادەستی دەسەڵاتدارانی كوێت كراوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group