هێزە ئەمنییەكانی سوریا تاوانبارانی جەنگ دەستگیر دەكەن

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان
نەوا-
هێزە ئەمنییەكانی سوریا لەپاریزگای حمس دەستیان بە ئۆپراسیۆنێك كردوە بەئامانجی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە لەسەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دا بە تاوانی جەنگ تێوەگلاون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا بڵاویكردەوە، وەزارەتی ناوخۆ لە حكومەتی كاتیی فەرمانی بە هێزە ئەمنییەكان لە پاریزگای حمس كردوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێك بە ئامانجی دەستگیركردنی ئەوكەسانەی كە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوەو لە دەستی دادگاش هەڵاتون.
وتیشی: لەمیانی ئۆپراسیۆنەكەدا دەست بەسەر ئەو چەك و تەقەمەنیانەشدا گیراوە كە حەشاردراون.
دوای روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكان لە حكومەتی كاتی ئەو وڵاتە ژمارەیەك ناوەندیی بۆ خۆ رادەستكردنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی كردەوە، بەڵام ژمارەیەكیان رەتیانكردەوە كە خۆیان رادەست بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group