نەوا-
شاندی دەم پارتی ناوەڕۆكی دیدارەكەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە بڵاوكردەوە.
پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئوندەر ناوەڕۆكی دیدارەكەی دوێنێیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە لە ئیمرالی بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، ئۆجالان تەندروستی باش بووە و ورەشی زۆر بەرز بووە.
ئاماژەیان بەوەشدا، هەڵسەنگاندنەكانی بەرەو دۆزینەوەی چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ پرسی كورد گرنگییەكی ژیانی هەبوو و لەو دیدارەدا كە دوایین پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توركیا هەڵسەنگێندرا، هەروەها، ئۆجەلان ڕێگەچارەی ئەرێنی بۆ سیناریۆ تاریكە گریمانەكراوەكانی پێشكەش كرد.
باس لەوەشكراوە، ئۆجەلان ڕایگەیاندووە كە “پتەوكردنەوەی برایەتی تورك-كورد بووەتە بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی و گرنگییەكی چارەنووسساز و بەپەلەی هەیە.