تەقینەوەەیك لەبەردەم هۆتێلەكەی ترەمپ لە لاس ڤێگاس رویدا

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لە بەردەم هۆتێلەكەی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە ویلایەتی لاس فێگاس ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە و كەسێك گیانیلەدەستدا و حەوتی دیكەش برینداربوون.
پۆلیسی لاس فێگاس بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری سایبەر تراكە كە لەلایەن كۆمپانیای تێسلا-وە دروستكراوە، لەبەردەم هۆتێلی دۆناڵد ترەمپ تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە.
ئاشكراشیكرد، لە رووداوەكەدا كەسێك گیانیلەدەستداوە كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە، حەوت كەسیش برینداربوون كە لە شوێنی رووداوەكەدا بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group