بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە هەڵاتنی سزادراوێك بڵاوكردەوە.
لە رونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، رۆژی 30-10 هاوڵاتیەك لەكاتی سەردانیكردنی سزادراواندا لەگەڵ برا سزادراوەكەیدا شوێنەكەی گۆڕیوەتەوەو سزادراوەكە هەڵاتوە.
ئاماژەشیكردوە، لەئێستادا هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنەوەی و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەش پێكهاتوە بۆ بەدواچون لەڕوداوەكە.