جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان كراوەو كۆبونەوەكان بۆ پرۆسەی سەرژمێرییش بەردەوامن.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەكاریان كردوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بكرێت، داوا لە سەرجەم فراكسیۆنەكان كراوە ئامادەییان هەبێت، چونكە ئەوە مافی پێكهاتەیەكەو دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو پێكهاتەیە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەبارەت بەسەرژمێریی گشتی دانیشتوان وتی: كۆبونەوەكان لەسەر سەرژمێری گشتی بەردەوامن، بڕیارە كۆبونەوەیەكی گرنگ لەسەر ئاستی باڵای هەرێم و بەغدا بكرێت تاكو ئەو پرسە تاوتوێ بكەن، داواكاری كورد ئەوەیە كەركوكیەك لەهەولێر یان سلێمانی بێت لەسەر كەركوك بژمێردرێتەوە، یان ئەوانەی هاتونەتە كەركوك لەسەر شارەكەی خۆیان بژمێردرێنەوە، بەڵێنی ئەوەش دراوە جێبەجێ بكرێت، ئەگەر جێبەجێ نەكرێت بڕیاری دیكەیان دەبێت.