كەشناسی: پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتو بڵاودەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممە 30-10 ئاسمان لەساماڵ و پەڵە هەوروە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لەتۆماركراوەكانی رۆژی سێشەممە 29-10، هەروەها ئاراستەی با لەسەرخۆ دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، رۆژی پێنجشەممە 31-10 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەدوای نیوەڕۆو ئێوارەدا لەپارێزگای سلێمانی و بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان ئەگەری كەمێك نمە باران دەبێت لە هەندێك كاتدا، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی رابردو هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
هاوكات ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی باسی لەوەكردوە كە ماوەی چەند رۆژێكە زانیاریی ئەوە بڵاودەكرێتەوە كە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە بەڵام لەم كاتەدا كە وەرزی پایزە قورسە بتوانرێت پێشبینی وردی گۆڕانی كەشوهەوا بكرێت چونكە رەگەزەكانی كەش بە خێرایی دەگۆڕێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group