لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ پشتیوانی پرۆسەی تەوتین و دژی پرۆژەی هەژماری من بەردەوامە.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارانی عیراق بۆ پشتیوانی و فشار بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای ئیتحادی لەبارەی تەوتینی موچەی هەرێمی كوردستان بەردەوام.
راشیگەیاندوە، تائێستا 115 پەرلەمانتارو سەرۆكی 10 فراكسیۆنی كوردستانی و عیراقی ئیمزای كردوەو هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت تا زۆرترین پەرلەمانتارو فراكسیۆن پشتیوانی داوای موچەخۆرانی كوردستان بكەن بۆ تەوتینی موچە.
لەهەرێمی كوردستان پرۆژەی هەژماری من دەستیپێكردوەو لەشاری سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی ئەو پرۆژەیە رەتدەكرێتەوە داوای بە تەوتینكردنی موچە لە بانكە فیدراڵییەكان دەكرێت، پێشتریش حكومەتی هەرێم نوسراوی ئاڕاستەی داواكاری گشتی كرد كە هەركەسێك رێگری لەو پرۆژەیە بكات رێكاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەرو وەزارەتی دارایی هەرێمیش بە هەمانشێوە داوای جێبەجێكردنی پرۆژەی هەژماری منی كردو رایگەیاند پرۆژەیەكە هی حكومەتی هەرێمەوە تەوتینی موچەی موچەخۆرانە.