ئۆڵۆمپیادی پاریس 100 ملیۆن یۆرۆ تێچوەكەی بوە

6 رۆژ پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
بەگوێری راپۆرتێك رێوڕەسمە گەورەكەی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە روباردا 100 ملیۆن یۆرۆی تێچوە.
لەو راپۆرتەدا كە ماڵپەڕەكان بڵاویانكردۆتەوە، بەپێی راپۆرتێكی حكومەتی فەرەنسا ئاهەنگی كردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پاریس- 2024  كە لە دیمەنێكی سەرنجڕاكێشدایە لەسەر روباری سێن بە نزیكەیی 100 ملیۆن یۆرۆی تێچوە، ئەم تێچونەش رەخنەی زۆری لێگیراوەو هەندێك لە خەمڵاندنەكان باس لەوە دەكەن بە كۆی گشتی 120 ملیۆن یۆرۆ تێدەپەڕێنێت كاتێك خەرجییە ئەمنییەكان لەبەرچاو بگیرێن.
ئەوەش خراوەتەڕو، وردەكارییەكانی خەرجییەكان لە خشتەیەكی پڕۆژە یاسای بودجەی فەرەنسا بۆ ساڵی  2025 ئاشكرا كراوە كە بەدواداچون بۆ بودجەی گشتی دەكات بۆ وەرزش، لە بەرامبەردا ئاهەنگی كردنەوەی ئۆڵۆمپیادی لەندەن بۆ ساڵی 2012 تەنها 30 ملیۆن یۆرۆ تێچوەكەی بوە، ئەمەش پرسیاری لەبارەی بودجە زۆرەكەی پاریس بۆ ئۆڵۆمپیاد دروستكردوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، ئاهەنگەكە بەشێك بو لە بودجەیەكی فراوانتری یارییەكان كە لەكاتی ئامادەكاری و گەیاندنی چالاكییەكەدا گەشەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسیش دوای شیكردنەوەی پڕۆژە یاسای بودجە وتویەتی: كۆی خەرجییە گشتییەكان بۆ ئەم چالاكییە لانیكەم بۆ 2.8 ملیار یۆرۆ بەرزبۆتەوە.






شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group