هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ قەدەغەكردنی ئونروا لە فەڵەستین كاردانەوەی لێكەوتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاویكردەوە، هەوڵەكانی پەرلەمانی ئیسرائیل بۆ كۆتاییهێنان بە چالاكییەكانی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچونی فەڵەستینییەكان (ئونروا) بە رونی پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتییە.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاویكردەوە، ئەو هەنگاوانەی پەرلەمانی ئیسرائیل بۆ كۆتاییهێنان بە چالاكییەكانی ئونروا لە خاكی داگیركراوی فەڵەستیندا بە رونی پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتییە، ئیسرائیل دەیەوێت چارەسەری دوو دەوڵەتیی لەناوبەرێت و رێگریی بكات لە گەڕانەوەی پەنابەرانی فەڵەستین بۆ نیشتمانی سەرەكی خۆیان.
ئاماژەشیكردوە،  چالاكییەكانی ئاژانسی ئونروا كە لەساڵی 1949ـەوە تائێستا هاوكاری ژیانی ملیۆنان پەنابەری فەڵەستین دەكات، لە روی سەقامگیری هەرێمییەوە گرنگییەكی زۆری هەیە، بۆیە بەرپرسیارێتی یاسایی و ویژدانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە هەڵوێستێكی بەهێز نیشان بدات لە بارەی قەدەغەكردنی چالاكییەكانی ئاژانسەكە كە بەبڕیاری ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان دامەزراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group