نەوا -
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پابەندبوونی هەرێم بە عیراق لە رێگەی سیاسەتی نادادپەروەری و برسیكردنەوە دروست نابێت.
مەسرور بارزانی لەكاتی راگەیاندنی پرۆژەیەكدا لە هەولێر ئاماژەی بەوەدا، لە سەردانی بۆ بەغدا بەڕێزێك پرسیاری لێكرد و وتی "ئێوە پابەندن بە عێراق؟" ئەویش پێی وتووە كە لەسەر رەفتاری ئێوە دەمێنێت.
رونیشیكردووەتەوە، پابەندبوون بە چاوترساندن و تۆقاندن و سیاسەتی رق و كینە و نادادپەری و برسیكردن دروست نابێت، پێویستە پابەندی و وەلات بۆ وڵات لەسەر بنچینەی یەكسانی، دادپەروەری و خۆشەویستی بێت كە ببنە بنەمای پێكەوەژیانی گەلان لە وڵاتێكدا.