نەوا-
لەشاری بەغدا شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی فیدرال و شاندی حكومەتی عیراق كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەو كۆبونەوەیەدا سەرۆكی حكومەت جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستورو رێككەوتنەكان كردۆتەوەو رایگەیاندوە، نابێت شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و موچەی فەرمانبەران تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێن و پێویستە بە زوترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چیدیكە بۆ وەرگرتنی مافەكانیان لە چاوەڕوانیدا نەبن.
هەر لەوكۆبونەوەیەدا سەرۆكی حكومەت بیری هەموو لایەكی هێناوەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی خۆی جێبەجێكردوەو هەمان چاوەڕوانیان لە حكومەتی عیراقی فیدراڵ هەیە.
هەر لە راگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێمدا هاتوە كە سودانی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستورو یاساكان و جەختی لەوە كردۆتەوەكە بە هەموو لایەك هەوڵ بۆ دابینكردنی پشتیوانی سیاسی لەپێناو دۆزینەوەی هەرچی زوتری چارەسەرە بۆ گشت كێشەكان.
پاشان سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، بەبڕوای ئێمە عیراق خاوەن سەرمایەیەكی گەورەی مرۆیی و سروشتیەو بە رەخساندنی كەشێكی لەبار و بەڕێوەبردنێكی باش هەموو عیراق بەرەو قۆناغێكی پێشكەوتوترو گەشەسەندوتر هەنگاو دەنێت.