نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند، شایستەی دارایی مووچەی مانگی یەك خرایە سەر هەژماری وەزارەتەكە و لە نزیكترین كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 320 هەزار دینار وەك شایستەی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2025ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق.
لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، تیمەكانی وەزارەتی دارایی سەرقاڵی تەواوكردنی رێكارەكانی وەرگرتنی تەمویلەكەن و لەنزیكترین كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.