نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەو ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.
بەپێی راگەیەنراوێك، محەمەد سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان چاویكەوتوە بە ژمارەیەك ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرۆكایەتی عیسا عەزیز سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە.
لەو كۆبونەوەیەدا سودانی رایگەیاندوە، قارەمانی هێزی پاسەوانی هەرێم (پێشمەرگە) و قوربانیدانیان لەجەنگی دژی داعش بەرزدەنرخێنین و جەختیش لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە چارەنوسی عیراق یەكەو هەڕەشەكانیش گەورەن بۆیە روبەڕوبونەوەی ئەو هەڕەشانە پێویستی بەیەكڕیزی و هەماهەنگیەكی باش هەیە لەگەڵ ئەو بڕیارو راسپاردانەی حكومەتی فیدراڵ دەریاندەكات.
دووپاتیشیكردۆتەوە كە بەرنامەی وزاری حكومەت پێشكەشكردنی پاڵپشتیە بۆ دەزگا ئەمنی و هێزە چەكدارەكان بەهەموو جۆرەكانیەوە كە ئەركیان دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری و بەرگریكردنە لەیەكپارچەیی خاكی وڵات.