نەوا-
سەرچاوەیەكی ئاگاداری نزیك لە محەمەد شیاع ئەلسودانی راسپێرداو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: هیچ لایەنێك مافی نیە بەناوی سودانیەوە لێدوان بدات.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی ئەلعیراقیی راگەیاندوە، ئێستا كاتی وەلانانی ناكۆكییەكان و كاركردنە بۆ بونیاتنانەوەو ئاوەدانی و هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نیە لێدوانی بەناوی سەرۆك وەزیرانی راسپێرداوەوە بدات تا ئەوكاتەی وتەبێژێكی فەرمی دیاری دەكرێت، هەروەها پەیاممان بۆ گەل ئەوەیە كە كۆببینەوە نەك لێكجیابینەوە.
ئەو سەرچاوەیەی سودانی ئاماژەشیكردوە، ئێستا كاتی كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ و وەلانانی ناكۆكیەكانیانە بۆئەوەی كار لەسەر بونیاتنان و ئاوەدانی بكرێت نەك ململانێ و سزای یەكتری بدەین.