نەوا-
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع كرد بەبۆنەی دەستبەكاربونی وەك سەرۆك كۆماری سوریاو رایگەیاند، هەوڵدەدەن ئەو سزایانەی كە بەسەر سوریادا سەپاندویانە هەڵیبگرن.
سەرۆكایەتی كۆماری سوریا لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، شەرع لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن قسەیكردوەو پیرۆزبایی لێكردوە بەبۆنەی دەستبەكاربونی وەك سەرۆك كۆماری سوریا.
باس لەوەشكراوە كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ماكرۆن پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ قۆناغی سوریا دوپاتكردوەتەوەو پێیڕاگەیاندوە، فەڕەنسا هەوڵدەدات ئەو سزایانەی كە بەسەر سوریادا سەپاندونی هەڵیبگرن.