وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان

16 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی بودجە بۆ پڕۆژەی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان.
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پاش ئەنجامدانی پێداچوونەوە بە هاوكارییە دەرەكییەكانی بواری مرۆیی لە سەرانسەری جیهان، دەبێت پێداچوونەوە بە دۆسیەی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكاندا بكرێت، بە مەبەستی دەستنیشانكردنی ئەوەی كام بەرنامەی هاوكاری گونجاوە بۆ جێبەجێكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو ئاژانسە خێرخوازی نییە و بودجەكەشیان بودجەی گشتییە و تایبەت نییە، ئەوە پارەی باجدەری ئەمریكییە ئەركی ئەوانە بە ژیرانە خەرجی بكەن.
ئەمە لە كاتێكدایە، پێشتر دۆناڵد ترامپ پڕۆژەی هاوكارییە دەرەكییەكانی راگرت و داوایكرد لە ماوەی 90 رۆژدا پێداچوونەوەی بۆ ئەنجام بدرێت و تەنیا ئەو هاوكارییانە بهێڵدرێنەوە، كە لەگەڵ ئامانجەكانی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەیدا یەكدەگرنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group