كانونی دوەمی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بوە لە جیهاندا

12 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماڵپەڕی كۆپەرنیكۆس بۆ خزمەتگوزاری گۆڕانی كەشوهەوای یەكێتی ئەوروپا دەڵێت، تێكڕای پلەی گەرمی جیهان لە مانگی یەكی ئەمساڵدا بەرزتر بوە لە ئاستی ئەو پلەیەی كە لە قۆناغی پێش پیشەسازیدا تۆمار كراوە.
ماڵپەڕی كۆپەرنیكۆسی یەكێتی ئەوروپا بڵاویكردوەتەوە، مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵ بەردەوام بوە لە زنجیرەیەك بەرزبونەوەی پلەی گەرمی كە لە كۆی 19 مانگی رابرودا لە 18یدا تێكڕای پلەی گەرمی جیهان تێیدا زیاتر لە 1.75  پلەی سەدی بەرزتر بوە بەراورد بە قۆناغی شۆڕشی پێش پیشەسازی.
توێژەرانی یەكێتی ئەوروپاش لەوبارەیەوە رایانگەیاندوە، مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵ گەرمترین پلەی گەرمی تۆماركراوە بە زنجیرەیەك پلەی گەرمی لە رادەبەدەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group