سودانی داوا لە ئەندامانی ئیدارەی دەوڵەت دەكات كۆببنەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە ئەندامانی ئیئتلافی ئیدارەی دەوڵەت دەكات سەرەتای هەفتەی داهاتو كۆببنەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران داوای لە ئەندامانی ئیئتلافی ئیدارەی دەوڵەت كردوە كۆببنەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا سودانی راشیگەیاندوە، كۆبونەوەكە رۆژی شەممەی داهاتو 8/2 ئەنجامبدرێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رەوشی گشتی وڵات و تاوتوێكردنی چەندین دۆسیە لەسەر ئاستی نیشتمانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group