بڵاوبونەوەی وێنەی گوێنیەك پارەی بانكی ناوەندی كاردانەوەی لێكەوتوەتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بڵاوبونەوەی وێنەی فەردەیەك پارەی 25 هەزار دیناریی لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
لەپاش ئەوەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وێنەی گوێنییەك پارە كە ناوی بانكی ناوەندی عیراقی لەسەرە بڵاوكرایەوە كاردانەوەی هاوڵاتیانی بەدوای خۆیداهێناوەو دەڵێن بە پارەی مانگی 12 موچەی مانگ 1 دابەشدەكرێت.
لەوبارەیەوە عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵایكردوەتەوە، ئەو پارەیە حكومەتی عیراق ناردویەتی بۆ موچەی مانگی 12 بەڵام موچەی مانگی 1ی پێ دابەشدەكرێت، ئەو گوێنییە پارەیە هی بانكی ناوەندی عیراقە لەجۆری 25 هەزار دیناری و بەرواری 15/12/2024ی لەسەر كە نێردراوە بۆ موچەی مانگی 12.
گوڵپی وتوشیەتی: بەغدا 441 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی 12 ناردوە، داهاتی 9 مانگی رابردوی ناوخۆ لەبەردەستەو بۆ بەغدایان نەناردوە یەك دینار داهاتی نەوتیش دیار نییە، بەڵام دەیانەوێت موچەی مانگی 12 نەدەن.
تائامادەكردنی ئەم هەواڵە لەسەر بڵاوبونەوەی ئەو وێنەیە هیچ لایەنێكی فەرمی رونكردنەوەی بڵاونەكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group