بەشێوەیەكی كاتی جێبەجێكردنی ئەو سێ یاسایەی لەپەرلەمانی عیراق دوای چەندین گفتوگۆو دواخستن پەسەند كران راگیران.
ئاژانسی هەواڵی عیراقی بڵاویكردوەتەوە، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق فەرمانێكی وەلائی دەركردوە بۆ راگرتنی جێبەجێكردنی هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتی و باری كەسێتی و گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵە داگیركراوەكان بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان.
بەگوێر بەڵگەنامەیەك كە دەست ئاژانسەكە كەوتوە لە فەرمانەكەدا هاتوە، راگرتنی جێبەجێكردنی یاساكە دەسەڵاتێكی بژاردەییە رێوشوێنێكی كاتییە تاكو دەستورییبونی یاساكە یەكلایی دەبێتەوە.
هەروەها هاتوە، كاتێك كە بڕیارێك دەرچو ناتوانرێت دەرەنجامی شوێنەوارەكەی لەناوبچێت كاتێك حوكمێك دەردەكرێت بە نا دەستوریبونی یاساكە، بەتایبەت پەلەكردن لە راگرتنەكە بیرۆكەیەكە بۆ پاراستنێكی كاتی بەپەلە كە نە مافەكە لەدەستدەدات و نە بەدەستیشی دەهێنێت.