بابەكر زێباری: بڕیاری دەركردنی هێزە كوردیەكان لە خانەقین سیاییە

12/10/2022

نەوا
بابەكر زێباری راوێژكاری سەربازی سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، بڕیاری دەركردنی هێزە كوردییەكان لە خانەقین سیاسییە نەك سەربازی، پێویستە لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ حكومەتی عیراق ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت.
بابەكر زێباری بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، بڕیاری دەركردنی هێزە كوردیەكان لە خانەقین درێژەپێدەری كێشەكانە بەتایبەت ئەو ناوچانەی كە عیراق دەیپارێزێت بۆیە ئەوانیش ئەو بڕیارەیانداوە، پێویستە لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ حكومەتی عیراق ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت.
وتیشی، ئەو كێشەی لە سنوری خانەقین دروست بووە ئەوەندەی سیاسییە سەربازی نییە، بۆیە پێویستە لەرووی سیاسیەوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت چونكە ئەو بڕیارەی بۆ دەركردنی هێزە كوردیەكان دراوە سیاسییە نەك سەربازی.
راوێژكارەكەی سەرۆكی هەرێم رونیشیكردووەتەوە، ئەو كێشانە بەگفتووگۆ چارەسەر نەكرێن گەورەتر دەبن، لەئێستادا نوێنەرانی كورد و نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا خەریكی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەن و ئەركی ئەوانە چارەسەری بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group