عەتوان عەتوانی: مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی زامنكراوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە سەبارەت بە كورتهێنانی دارایی دروستبوون .
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندوە، مووچە بە تەواوی زامنكراوە و ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین كە باس لە بێتوانایی حكومەت دەكەن لە دابینكردنی مووچەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ گرفتێك بۆ مووچە دروست نابێت، بەڵام، ئاستەنگ بۆ دابینكردنی خەرجیی پرۆژە نوێ و بەردەوامەكان و شایستە داراییەكانی پارێزگاكان دروست بووە.
ئەم لێدوانەی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەوە دێت كە دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە تەیف سامی وەزیری دارایی، لە نووسراوێكیدا بۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، باسی لەوە كردووە، گرفتی دابینكردنی پارە دروست بووە و بە پێویستی زانیوە كە سەرچاوەی داهات زیات بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group