نەوا-
ئەرەن ئوڵوسۆی سەرۆكی فیدراسیۆنی بەرهەمهێنەرانی ئارد لە توركیا رایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە 400 هەزار تۆن ئارد هەناردەی سوریا دەكەن.
ئوڵوسۆی لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، لەساڵی 2024 دا، سێ ملیۆن تۆن ئاردیان هەناردەی سەرانسەری جیهان كردوە، لەساڵانی شەڕیشدا لەسوریا، توركیا سەرچاوەیەكی گرنگ بوە لە دابینكردنی ئارد بۆ خەڵكی ئەو وڵاتە.
سەرۆكی فیدراسیۆنی بەرهەمهێنەرانی ئارد لە توركیا وتوشیەتی: پارێزگاكانی ئیدلب و رەققە بەو پێیەی لە توركیاوە نزیكن لەم دواییانەدا بونەتە ناوچەكانی هەناردەكردن بۆ توركیا، ئەمساڵیش زیاتر لە 400 هەزار تۆن ئارد هەناردەی سوریا دەكەن و ئەو وڵاتەش یەكێك دەبێت لە گرنگترین بازاڕەكان بۆئەوەی هەناردەكردن لەتوركیاوە لەساڵی 2025 بەراورد بەساڵی 2024 زیاتر بێت.