چین باج بەسەر ئۆتۆمبێلەكانی تاهۆو دێناڵی و ئۆتۆمبێلە ئەمریكییەكاندا دەسەپێنێت
4 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ
نەوا-
چین وەڵامی ترەمپ دەداتەوەو باجی گومرگی بەسەر ئۆتۆمبێلەكانی شێڤرۆلێت تاهۆو جی ئێم سی یوكۆن و سەرجەم ئۆتۆمبێلە ئەمریكییەكان دەسەپێنێت كە بزوێنەری گەورەیان هەیە.
ماڵپەڕەكانی تایبەت بە زانیاری ئۆتۆمبێل رایدەگەیەنن، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەپاندنی باجی گومرگی زیادەی بەڕێژەی 10% لەسەر سەرجەم ئۆتۆمبێلە هاوردەكراوەكانی چین راگەیاند، حكومەتی چین رێوشوێنێكی تۆڵەسەندنەوەی راگەیاند بە سەپاندنی باجی نوێی گومرگی بەڕێژەی 10% لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە هاوردەكراوانەی لە ئەمریكا دروستكراون لە نێویاندا ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیای شێڤرۆلێت و جی ئێم سی هەن.
ئەوەش رونكراوەتەوە، ئەمە سەرەتای جەنگێكی بازرگانی نوێیە لەنێوان دو گەورەترین وڵاتی جیهاندا لەڕوی ئابورییەوە باجی نوێ لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە ئەمریكییانە دانراوە كە بزوێنەرەكانیان لە 2.5 لیتر زیاترە.