كەشناسی هەرێم: شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەكات

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەكات و لە هەندێك ناوچەش لیزمەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و ئێوارە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەشیك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەستپێدەكات و لە درەنگانی شەودا كەمێك بەفر دەبارێت.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ پێنجشەممەش كەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە و لە ناوچە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو، كە سەرەتا دابارین بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت ولە  شەودا هێز و تاوی باران زیاددەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیش لێزمەباران دەبارێت، هەروەها،خێرایی با زیاد دەكات و پلەی گەرما 2-4 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
دهۆك : 7 پلەی سیلیزی
كەركووك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ:  8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group