نەوا-
لەپێناو سەلامەتی و دابینكردنی ژینگەیەكی دور لە مەترسی روداوەكانی هاتوچۆ، دوبەی دروستكردنی شوێنی پشودان لەگەڵ ساردكەرەوە بۆ ماتۆڕسوارانی گەیاندن جێبەجێ دەكات.
ماڵپەڕەكانی ئیمارات بڵاویانكردوەتەوە، بەرپرسانی وەزارەتی رێگاوبان و گواستنەوەی دوبەی دروستكردنی 40 شوێنی پشودانی بۆ ماتۆڕسوارەكانی گەیاندن لەشوێنە سەرەكییەكانی ئیماراتدا تەواو كردوەو دەستپێشخەرییەكە بۆ بەرزكردنەوەی سەلامەتی رێگاوبان و باشتركردنی كوالیتی ژیان، هەروەها پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ئاسودەیی پێویستە بۆ ئەوانەی كاری گەیاندن دەكەن.
مەتەر ئەلتایر بەڕێوەبەری گشتی دەستەی رێگاوبانی دوبەی باسی لەوەكردوە، جێبەجێكردنی ئەم شوێنانەی پشودان لەگەڵ ساردكەرەوەدا جەخت لەسەر پابەندبونیان دەكاتەوە بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت و ئاسودە بۆ ئەوانەی كاری گەیاندن دەكەن بەتایبەتی كە پیشەی گەیاندن گەشەسەندنی خێرای بەخۆوە بینەوە.