نەوا-
كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور پەخشكردن و سەیركردنی یارییەكانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی قەدەغە كرد.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، بڕیارەكەی سەرۆكی كۆریای باكور بۆ قەدەغەكردنی پەخشكردنی یارییەكانی تۆتنهامی ئینگلیزی بەهۆی (سۆن هیونگ مین)ی یاریزانی كۆریای باشور بوە لەنێو یاریزانەكاندا.
ئەوەش باسكراوە، بڕیارەكەی كیم جۆنگ ئون هەمو یارییەكانی خولی نایابی ئینگلیزیش دەگرێتەوە ئەگەر هەریەك لە یانەكان یاریزانی كۆریای باشوری تێدابێت.