هاتوچۆی سلێمانی دەنگۆی لابردنی كامێراكانی تیژڕەوی رەتدەكاتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
هاتوچۆی سلێمانی راگەیەندراوێكی سەبارەت بە كامێراكانی تیژڕەوی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، چەند رۆژێكە دەنگۆ و پڕوپاگەندەیەك لە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و پەیج و ماڵپەڕەكان بڵاوبووەتەوە كە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كامێراكانی رێگای دوكان–تاسڵوجە یاخود لە هەندێك شوێنی وەك شەقامی نێوان تاسڵوجە و راپەڕینی لێكردبێتەوە، ئەم هەواڵانە چەواشەكارییە و دوورە لە راستییەوە، چونكە كامێراكان وەك هەر ئامێرێكی دیكە پێویستی بە چاككرنەوە یان گۆڕینە.
ئاشكراشیكرد، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەهیچ جۆرێك لە هیچ شەقامێك كە كامێرای داناوە لای نابات، بەڵكو لە هەندێك شوێن كامێراكان بە سیستمێكی نوێ وە جۆری كامێرای پێشكەوتووتر لەڕووی كوالێتییەوە دادەنرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، سیستمی كامێراكان بەرنامەیەكە كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ وە لە هەر شوێنێكش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت ژمارەی گیانلەدەستدانەكانی ئێجگار كرمكردووەتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی ئەوەش دەخاتەڕوو، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لابردنی كامێرا وادەكات شۆفێر خێرایی زیادبكات بەوەش هەم ئەگەری روودانی رووداوی هاتوچۆ زیاددەكات هەم شۆفێر تووشی سزادەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group