سلێمانی.. بە دوو نەشتەرگەری گەورە ژیانی دوو هاووڵاتی لەمردن رزگار كران

25/08/2022

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: تیمێكی پزیشكی لەشاری سلێمانی توانیان ژیانی دوو هاووڵاتی لە مردن رزگار بكەن بە گۆڕینی شاخوێنبەری دڵیان. 
سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندوە: لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی بەهەوڵ و ماندبونی 8 پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سێ پزیشكی سڕكەرو ستافی كارمەندانی تەندروستی، توانرا شەوی رابردوو ژیانی دوو هاوڵاتی لەمردن رزگار بكرێت و دوو نەشتەرگەری گەورەو ناوازەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
راشیگەیاندوە، ئەو دوو نەخۆشە تەمەنیان لەنێوان 35 و 37 ساڵ بوە توشی دڕانی شاخونێبەری سەرەكی دڵ بون و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستببو و دەبوایە لەماوەیەكی كەمدا نەشتەرگەری بەپەلەیان بۆ بكرێت بۆ رزگاركردنیان، توانرا بەسەركەوتویی دوو نەشتەرگەری گەورەی گۆڕینی شاخوێنبەری دڵیان بۆ ئەنجام بدرێت.
سەباح هەورامی ئاماژەشیكردوە، نەشتەرگەرییەكان لە كاتژمێر 9ی شەو تا 6ی بەرەبەیان درێژەی كێشاو توانرا ئەو دوو نەخۆشە لە مردن رزگار بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group