رێواز فایەق: پەیوەندی سیاسی تەندروست لەنێوان هێزە سیاسیەكان بونی نیە

31/03/2021

نەوا-
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: دەستوری هەرێمی كوردستان پێویستی بە كۆدەنگی لایەنە سیاسیەكانە بەڵام ئەو كۆدەنگییە نییە، ئەوەش ئاشكرا دەكات كە تائێستا حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان نەكردوە.
رێواز فایەق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: لە كۆتایی هەر خولێكدا پەرلەمان بەوە هەڵدەسەنگێنرێت چەند یاسای دەركردوە و چەند بۆشایی یاسایی پڕكردوەتەوە، بۆیە گرنگە لەم خولەدا چەند یاسایەك دەربكەین.
هێمای بۆ ئەوەشكردوە: بڕیاربوو حكومەت لە ناوەڕاستی مانگی سێدا پرۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان، بەڵام تائێستا نەیناردوە و چاوەڕوانی حكومەت دەكەین بۆ ئەو مەبەستە.
هەرچی سەبارەت بە دەستوری هەرێمی كوردستانە سەرۆكی پەرلەمان وتی:دەستور بابەتێكی زۆر گرنگە بەڵام پێویستی بە كۆدەنگیە، پەیوەستە بە بونی پەیوەندیەكی تەندروست و متمانە لە نێوان هێزە سیاسیەكان، ئەوەی ئێستا خەڵك و ئێمە دەیبینین ئەو جۆرە پەیوەندیە سیاسیە تەندروستە بونی نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group