سەرۆك، لۆگۆ و دروشمی هاوپەیمانی كوردستانی یەكلایی كرانەوە

01/10/2019

نەوا
لەكۆبوونەوەی حزبە كوردستانیەكانی بەشدار لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ناوچە جێناكۆكەكان، سەرۆك، لۆگۆ و دروشمی لیستەكە دیاریكرا.
رۆژی سێ شەممە لایەنە كوردستانیەكانی ئەندام لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كۆبوونەوە و تیایدا عەبدولرەحمان سمتەفا پارێزگاری پێشووتری كەركوك بۆ سەرۆكایەتی ئەو لیستە هەڵبژێردرا.
هەر لە كۆبوونەوەكە لۆگۆی لیستەكە دیاریكرا كە ئاڵای كوردستانی لەخۆگرتووە و دروشمی لیستەكەش بریتی دەبێت لە "پێكەوەژیانی ئاشتییانە و جێبەجێكردنی دەستوور".
بەمەبەستی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ناوچە جێناكۆكەكان رۆژی شەممە 9 حزبی هەرێم لیستی هاوپەیمانی كوردستانیان پێكهێنا و دواتر 7 لایەنی تریش چوونە ناو لیستەكەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group