نەوا-
بەسەرپەرشتی رێكخراوێكی روبەڕوبونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە، لە مەراسیمێكدا جوتیارێك هاوكاری بەخشیە ژمارەیەك لەهاوڵاتیانی توشبو لەسنوری گەرمیان كە چارەخوازی نەخۆشخانی هیوا بون.
ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، لەمەراسیمێكدا بەئامادەبونی جێگری سەرپەرشتیای ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەك لە دامودەزگاكان و كەسایەتی ناوچەكە، جوتیارێكی خێرخواز هاوكاری بەخشیە ژمارەیەكی بەرچاو لەهاوڵاتیانی توشبوی شێرپەنجە لە سنورەكەدا، مەراسیمەكە بە سەرپەرشتی رێكخراوێك بۆ روبەڕوبونەوەی شێرپەنجە ئەنجامدراو تیایدا لەسەر ئەركی جوتیارەكە بڕی 50 ملیۆن دینار بەخشرایە 150 توشبوی شێرپەنجە كە نەخۆشی نەخۆشخانەی هیوا بون.
راشگەیەنراوە، لە مەراسیمەكەدا جوتیارەكە وتەیەكی پێشكەش كردو رایگەیاند، خۆشحاڵە هاوكاری دارایی پێشكەش بە نەخۆشانی شێرپەنجە دەكات، بەپێی توانای خۆی ئەم كارە خێرخوازییە دەكات، داواشیكرد ئەو كەسانەی خاوەن سەرمایەن هاوكاری خەڵكانی هەژار بدەن.