نەوا-
وەزیری گواستنەوەی لوبنان داوای لە عێراق كرد گەشتەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ لوبنان دەستپێبكاتەوە.
عەلی حەمییە وەزیری كارە گشتیەكان و گواستنەوە لە حكومەتی چاودێری لوبنان ڕایگەیاند، فڕۆكەكانی سەر بە كۆمپانیاكانی هێڵەكانی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەكی بەردەوام گەشتی ئاسمانیان بەردەوام بۆ فڕۆكەخانە جیاوازەكانی عێراق و وڵاتانی دیكەی عەرەبی.
هەروەها، لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هێڵی ئاسمانی عێراقی كراوە كە گەشتەكانی لە عێراقەوە بۆ لوبنان دەستپێبكاتەوە و بە پێچەوانەشەوە، بەو پێیەی لە 27ی مانگی ڕابردوەوە، ڕەزامەندی لەسەر دراوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی.
ئەمە لە كاتێكدایە عێراق لە 8ی كانونی یەكەمەوە گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ لوبنان ڕاگرتەوە لە ئەنجامی ڕوداوەكانی سوریا كە بوەهۆی وەستاندنی گەڕانەوەی ئاوارە لوبنانییەكان بۆ وڵاتەكەیان.