نەوا-
سەرۆكی گروپە چەكدارەكانی سوریا رایدەگەیەنێت، كورد بەشێكە لە نیشتمان و هاوبەشە لە سوریای داهاتوودا.
ئەحمەد شەرع ناسراو بە “ئەبو محەمەد جۆلانی”ی سەرۆكی دەستەی رزگاریی شام لە پەیامێكدا دەربارەی دۆخی كورد رایگەیاند، كورد بەشێكە لە نیشتمان، رووبەڕووی ستەم بوونەوە وەك چۆن ئەوانیش رووبەڕووی بوونەوە، بە رووخانی رژێم ئەو ستەمە كۆتایی دێت كە بەسەریاندا هات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە سوریای ئایندەدا هەمووان پێكەوە بەپێی یاسا مافەكانیان بەدەستدەهێنین.
ئەمە لە كاتێكدایە، پاش رووخانی رژێمی ئەسەد، ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان بڕیاریدا ئاڵای نوێی سوریا لەسەر سەرجەم دامەزراوەكانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا هەڵبكات.