نەوا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی سێشەممەوە دەستدەكات بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی بڕیاری دوا كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆكان ئەرێنی بون و لەیەكتێگەیشتنی هاوبەش هاتوەتەدی بۆ دابینكردنی شایستەكانی موچەخۆرانی هەرێم.
راشیگەیاندوە، لەڕۆژی سێشەممەوە 17-12دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 10 دەكرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوكارییەكانی موچە، موچەی مانگەكانی تریش بە زوترین كات دابەش دەكرێت.