نەوا-
فەرماندەی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، كاتێك لە سوریا نەماین ئیسرائیل خاكەكەی داگیر كرد.
حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئامانجی هێزی بیانی لەسوریا دابەشكردنی خاكەكەی و داگیركردنێتی، ئەوەی جێی نیگەرانیە ئەو روداوە ئازاربەخشانەیە كە سوریا پیایدا تێدەپەڕێت لەدوای روخانی بەشار ئەسەدەوە.
سەلامی وتوشیەتی: هێزە بیانییەكان لە سوریا هەوڵی دابەشكردنی خاكی سوریا دەدەن تا داگیری بكەن، بەڵام كاتێك ئێران لەوێبو ئامانجی پارێزگاریكردن بو لە شكۆی گەلی سوریا، ئێستا خەڵكی دیمەشق دەزانێت ئامادەنەبونی پیاوانی بەرگریكار واتە دابەشكردنی خاكەكەیان لەنێوان زایۆنیستی لەلایەك و هێزەكانی تر لە باكور لەلایەكی ترەوە، لەدوای كشانەوەمان ئیسرائیل جموجوڵی دەستپێكردو بوە جێی مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوان لە دیمەشق.