بەفەرمی كۆتاییهاتنی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان لە عیراق راگەیەنرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی پلاندانانی عیراق بەفەرمی كۆتاییهاتنی قۆناغی سێیەم و كۆتایی سەرژمێریی گشتی دانیشتوانی لە عیراق راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی پلاندانانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەماوەی 20 رۆژی بەردەوامبونی قۆناغی سێیەم و كۆتایی سەرژمێریی گشتی دانیشتوانی عیراق، بەسەركەوتویی كۆتاییهات، لەسەرجەم قۆناغەكاندا سەركەوتنی گەورە بەدەستهاتون لەپارێزگاكانی عیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە.
راشیگەیاندوە، لەدوای 37 ساڵ حكومەت سەركەوتوبو لە ئەنجامدانی سەرژمێریی بەشێوەی ئەلكترۆنی و لە مانگی شوباتی داهاتوشدا ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنرێت، دوای ئەوەی پرۆسەی پلەبەندییش كۆتاییهات راپۆرتێك ئامادە دەكرێت كە وردەكاریی تەواوی تایبەتمەندییەكانی ژیانی دانیشتوانی لەخۆگرتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group